English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید راھێنەری تیپی یەکەمی دیاریکرد 
2018-11-12 [11:29 AM]

ZNA- ھەولێر 




بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کۆک بوون لەسەر جێگیرکردنی سانتیاگۆ سۆلاری وەک راھێنەری تیپی یەکەم تا کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بڕیاریاندا سۆلاری وەک راھێنەری تیپی یەکەم لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت تا کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید بەڵگەنامەکانی دەست نیشانکردنی سۆلاری وەک راھێنەری یانەی شاھانە رەوانەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی کرد، و تێیدا ھاتووە سۆلاری راھێنەری فەرمی یانەی شاھانەیە نەک راھێنەری کاتی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سۆلاری لە دوای لۆپیتیگی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی گرتە دەست و لەو ماوەیەدا چوار یاری ئەنجامداوە و توانیوویەتی لە ھەر چوار یاری سەرکەوتووبێت و تیپیەکەی ١٥ گۆڵی تۆمارکردوە و ٢ گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad