ZNA - ههولێر
جێگری بەرپرسی لاپەڕەی بۆچوون لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جاکسن دیێڵ ئاشكرای كرد، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە پێناو بەردەوامییدان بە هاوپەیمانیی بەرژەوەندیی ناوچەیی نێوان ئەمریکا و سعوودیە، دەستی هاوکاریی بۆ بەرپرسیارانی كوشتنی جەمال خاشقجی، درێژکردووە.
جاکسن دیێڵ تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لەدوای ئاشکرابوونی كوشتنهكه، کاربەدەستانی ئیسرائیل دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەمریکا لە پێناو رژێمی سعوودیەدا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بێنیامین ناتانیاهو لەگەڵ کۆشکی سپیدا، ناوبراو جەختی لەوەکردووەتەوە کە پێویستە جێنشینی سعوودیە کە سەبارەت بە رۆڵی لە كوشتنهكه قسەدەکرێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
ئاشکراشیکردووە بێنیامین ناتانیاهو تەنها دوای ئەوەی کە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دزەیکردووەتە میدیاوە، سەرکۆنەی تاوانەکەی کردووە و ناوبراو لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتیی ئیسرائیل رایگەیاندووە "پاراستنی سەقامگیریی سعوودیە، گرنگە بۆ پاراستنی سەقامگیریی جیهان".
جێگری بەرپرسی لاپەڕەی بۆچوون لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست باسی لەوەشکردووە کە باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن، رۆن دێرمەر بە گوتنی ئەوەی کە "پێویستە تەڕ و وشک بەیەکەوە نەسووتێن" داکۆکی لەوەکردووە کە دەبێت پارێزگاریی لە جێنشینی سعوودیە بکرێت.
aa
ئەم هەواڵە 5974جار خوێندراوەتەوە |