English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلانیان دانابوو پارەی ساختە لەلیبیا بۆ هەولێر بێنن بەڵام دەستگیر كران
2018-11-13 [04:53 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسێكی باڵای پۆلیس ئاشكرای دەكات لەو ماوەیەدا كۆمەڵێك كەسیان دەستگیر كردووە كەویستویانە پارەی ساختە لەبازاڕەكانی هەولێر ساغ بكەنەوە و بازاڕ تێكبدەن، هەروەها دووكەسیان دەستگیركردووە كەبە نیاز بوون دراوی ساختە لەلیبیا بۆ هەولێر بێنن.

لیواعەبدولخالق تەڵعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە باسی راگەیاند: لە وڵاتانی دراوسێ و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دروای ساختە دەهێندرێت بۆ هەرێمی كوردستان، " لە ماوەی 6 بۆ 8 مانگی رابردوودا لە سنوری هەولێر 100 كەسی ساختەكاری دراو دەستگیركراون".

عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: لە نێو ئەو باندانە خەڵكی عەرەب و ئێرانی و كورد هەیە، هەندێك لەو كەسانە دوای دەستگیركردنیان بڕیاری دادگایان بۆ دەرچووە، هەیە 10 ساڵ حوكمدراوە".

ئەو دوپاتی كردەوە:  ئەو دراوانەی ئەو كەسانە ساختەیان كردووە زۆر بە ئەستەم هەستی پێ دەكرێت كە ساختەیە، دەشڵێت:"ساختەكردنی دراو تاوانێكی نێودەوڵەتیە، وڵاتی دراوسێ هەیە دەستی تێدایە و بەو مەبەستە ئەو كارە دەكات تاوەكو بازاڕ تێك بدات".

ئەو پلانێكی گەورەی هێنانی دراوی ساختە ئاشكرا دەكات و دەڵێت:" لەو ماوەیەدا دوو كەسمان لە هەولێر دەستگیركرد، بەرنامەیان دانابوون پارەیەكی زۆری ساختە لە تەڕابلوس لە لیبیاوە بۆ هەلێر بێنن، ئەویش لە رێگەی كەشتی بۆ بەسڕەی بهێنن پاشان بیگوازنەوە بۆ هەولێر، ئەو كەسانە دەستگیر كران و پلانەكەشیان پوچەڵكرایەوە".

عەبدوولخاڵق تەڵعەت نایشارێتەوە:" زۆر جار وڵاتی دراوسێ هەبووە راستەوخۆ نەیتوانیووە ئەو پارەساختانە بۆ كوردستان بنێرێت لە رێگەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ناردوویەتی، چەندین جار دراوی ساختە لە لای گەشتیارانی عەرەب گیراوە".

لە سەرەتای ئەو مانگەدا لە هەولێر باندێكی ساختەكاری دراو كە  ٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی ١ ملیۆن یۆرۆ و 100 ملیۆن دینار عێراقی ساختەیان پێبوو دەستگیركران.

بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە زانیاری دەدات و دەڵێت:" لەو ماوەیەدا ئەو باندە ساختەكارەی دراو دەستگیركراون، ئەو كەسانە یەكەمینجارە بەم هەموو پارە ساختەیە دەستگیر بكرێن، ئەو كەسانە دراونەتە دادگا و چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین".

عەبدولخاڵق، تەڵعەت روونی دەكاتەوە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، سزای ساختەكردنی دراو بریتییە لە بەندكردن بۆ ماوەیەك كە لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت ‌و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad