English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ... ئیسرائیل كەناڵی ئاسمانی ئەقسای موشەك باران كرد
2018-11-13 [05:13 AM]

​ZNA – هەولێر


ئیسرائیل باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌قسای سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌  ته‌خت كرد، تاوەكو ئێستاش ئاماری قوربانیەكان نەزانراوە.

هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش به‌ ئامانجگرتنی كه‌ناڵه‌كه‌یان به‌ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سف ده‌كات و داواش له‌ دامه‌زراوه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، كه‌ به‌رگری له‌ ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ن وه‌ڵامێكی روونیان هه‌بێت.

به‌ ئامانجگرتنی كه‌ناڵه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ئیسرائیل تۆمه‌تباری كردووه‌ به‌ هاندانی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری "ناڕاست".

كه‌ناڵی "رووسیا تودەی" بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له‌ناو غه‌ززه‌، شه‌وی رابردوو، 12ی تشرینی دووه‌م 2018، هێزه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستین 80 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل كردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش، كه‌تیبه‌كانی عزه‌ددین قه‌سامی حه‌ماس وه‌ك وه‌ڵامێك ده‌یان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ناو خاكی ئیسرائیل كردووه‌، رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرانوتی ئیسرائیلیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس، لانی كه‌م‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و نزیكه‌ی 85ی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتیش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و داوای له‌ هه‌ردوو لا كرد  ده‌ستبه‌جێ بۆردومانه‌كانیان بوه‌ستێنن.

له‌م مبارەیەوە شانشینی ئه‌رده‌نیش داوای به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و هێرشه‌كان له‌ دژی غه‌ززه‌ رابگیرێت.

هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ش، دوای تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سام دێت به‌ ناوی "نور به‌ره‌كه‌" له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئیسرائیل، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی فه‌له‌ستینی و ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلیش كوژران.

 





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad