English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كارەبا: بەرهەمی كارەبا زیادبووە و ئەم زستانەش كارەبای زیاتر دەدرێت
وێستگەی كارەبای غازی
2018-11-13 [05:26 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی لەبواری بەرهەمهێنانی كارەبادا كردویانە بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد بووە.

دیار تاهیر بابان بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە باسی راگه‌یاند:"حكوومەت بە پێی گرێبەستێك لە گەڵ دانا غاز بڕیاریداوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكاندا لە گازواییلەوە بۆ غازی سرووشتی بگۆڕێت.

بابان گوتیشی:  ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان گەیشتووەتە 3 هەزارمێگاوات كارەبا ، " بەهۆی دابینكردنی 60 ملیۆن پێ سێجا غازی سرووشتی لە لایەن دانا غاز ئێستا 3 یەكەی تری بەرهەمهێنانی كارەبا وەگەڕخراونەتەوە كە دەكاتە 300 مێگاوات كارەبا".

بەرپرسەكەی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو: زیادبوونی 300 مێگاوات دەبێتە هۆی زیادبوونی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی، بەڵام كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبا ئەوە رێكدەخەن كە چۆن دەبێت، بەڵام ئەگەر خەڵك هاوكارمان بن ‌و بەپێی پێویست كارەبا بەكاربهێنن،‌ دەتوانین بۆ ماوەیەكی زۆرتر كارەبا دابین بكەین لە وەرزی زستاندا".

بەپێی پلانی وەزارەتی كارەبا، بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە 3هەزار بكرێتە 3 هەزار و 500 مێگاوات.

بابان دەشڵێت :"10 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە نەبوونی سووتەمەنیدا وەستاون، سوتەمەنی هەبێت ئەوانیش بەكاردەخرێن، لە قۆناغەكانی تری كارەكانی داناغاز ئەوانیش سوتەمەنیان بۆ دابین دەكرێت و دەخرێنەو نێو تۆڕی كارەبای نیشتمانی".





ئەم هەواڵە 2932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad