English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتووی مۆرینیۆ به‌نده‌ به‌ چامپیۆنزلیگه‌وه‌..زانیاری زیاتر
2018-11-13 [07:13 AM]

ZNA- ھەولێر



دوای شکستەکەی شەیتانە سوورەکان لە دێربی مانچێستەر بەرانبەر مان سیتی جارێکی دیکە قسە وباسی بەردەوام بوونی مۆرینیۆ لەگەڵ یانەکە سەری ھەڵدایەوە.

ڕۆژنامەی(زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە دۆڕاندن لە یاری دێربی بارودۆخی شەیتانە سوورەکانی خراپ کردەوە، ئێستا یانەکە لە پلەی ھەشتەمی پرێمەرلیگ دێت و جیاوازی خاڵەکانی لەکەڵ سیتی گەیشتە ١٢ خاڵ، بۆیە ئەگەری زۆری ھەیە مۆرینیۆ لەسەر کارەکەی لابدرێت گەر نەتوانێت بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داھاتوو زامن بکات، ھەروەھا ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە یانەی مان یۆنایتد ھە وەک ڕیال مەدرید بە تواناکانی (بۆچیتینۆ)ی ڕاھێنەری تۆتنھام سەرسامە و خوازیارە بتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەڵام ئەوانیش دەزانن کە ئەو کارە یەکجار قورسە و لەم ساتەدا ئەستەمە بکرێت.

مانچێستەر یۆنایتد بەسەرپەرشتی مۆرینیۆ دوای ئەوەی ئەم ھەفتەیە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ توانی بردنەوەیەکی گرنگ لە نێو یاریگای یۆڤێنتۆس بەدەست بھێنێت، ئەم جارە لە دێربی مانچێستەر بە ئەنجامی ٣-١ بە تیپەکەی پیپ گواردیۆلا دۆڕا.


یاریگا





ئەم هەواڵە 9682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad