English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتووەكان داوای راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس دەكات
2018-11-13 [10:36 AM]

ZNA- هەولێر


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئیسڕائیل و حەماس دەکات خۆ لە تێکهەڵچوونی زیاتر بپارێزن.

فەرحان حەق گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، لەگەڵ لایەنی ئیسرائیل و فەڵەستینی لە پەیوەندیدایە بۆ دانبەخۆداگرتنی ھەردوولا و راگرتنی شەڕی نێوان شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.

ئەمەش دوای زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی كەرتی غەززە و ھێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و مووشەكییەكانی حەماس دێت تاكو ئێستاش 4 فەڵەستینی و سەربازێكی ئیسرائیلی كوژراون.





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad