English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: گەمارۆكانی ئەمریكا ھیچ كاریگەریەكی لەسەر سیاسەتەكانمان نابێ
2018-11-13 [10:42 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران جارێكی دیكە پێداگری كردەوە كە گەمارۆكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت.

جەواد زەریف لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی قەتەری عەرەبی پشتراستی دەكاتەوە كە گەمارۆكانی واشنتن كاریگەری ئابووری لەسەر دۆخی ئێران دەبێ بەڵام پێداگری كردەوە كە ئەو گەمارۆیانە ھیچ كاریگەریەكیان لەسەر سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێ.

بە وتەی زەریف ئامانجی ئەمریكا گوشار دروست كردن بۆسەر خەلك بوو بۆ ئەوەی سیاسەتی ھاندانی خەڵك دژ بە حكومەت جێبەجێ بكات و بەمشێوەیە نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران بخاتە ژێر ھەرەشەوە.

لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی ئێران بەردەوام ئەمریكایان بەوە تۆمەتبار كردووە كە سیاسەتی دوور خستنەوەی خەڵك لە دەسەلاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان گرتووه‌تە بەر.





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad