English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران دەست بە سەر شەش تۆن مادەی هۆشبەردا گیرا
2018-11-13 [04:04 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند کە دەستی بەسەر ٦ تۆن مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیین‌داگرتووە کە بەرەو ئەروپا بەڕێدەکرا.

بە پێی ئەم هەواڵە، هاوکات پێنج باندی بە قاچاخ بردنی مادەی هۆشبەریش لەبەریەک هەڵوەشێندراونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە درێژەی ئەم هەواڵەدا بڵاوی کردەوە کە یازدە کەس لە پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە باندەکاندا دەستبەسەر کراون کە هەندێکیان هاووڵاتیی ئەوروپایین، بەڵام  نەگوتراوە ئەم کەسانە سەر بە کام وڵاتی ئەوروپایین.  

قاچاخی مادەی هۆشبەر یەکێک لە کێشەکانی ئێرانە کە لە دراوسێیەتیی ئەفغانستناندا رووبەڕووی بووەتەوە. ئەفغانستان لە جیهاندا گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری مادەی هۆشبەرە.





ئەم هەواڵە 2380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad