English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا کوڕی سەرکردەیەکی باڵای ئیسلامی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
2018-11-14 [05:56 AM]

ZNA- ھەولێر


حکوومەتی ئەمریکا ناوی کوڕی سەرکردەیەکی باڵای ئیسلامی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، جەواد نەسروڵڵا، کوڕی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی، هەڕەشە بۆ ئەمریکا دروست دەکات کردەی تیرۆریستی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانیان، ئەنجام دەدات.

 

جەواد نەسروڵڵا، سەرکردەیەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانییە و هاوکات یەکێکە لە سەرکدەکانی میلیشیای کەتائیب موجاهیدین، کە هەردوو میلیشیا لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادان.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە ئەو کوڕەی حەسەن نەسروڵڵا چەندین کردە تیرۆریستی ئەنجام داوە و هاوکاریی چەندین کردەی تیرۆریستیی خۆتەقاندنەوەی توندڕەوەکانی کردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە تیرۆریست ناساندنی ئەو کوڕەی نەسروڵڵا یەکێکە لە هەوڵەکانی گوشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ راگرتنی پاڵپشتییەکانی بۆ گرووپ و میلیشیا تیرۆریستییەکان.

 

حزبوڵڵا میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی لوبنانییە. حەسەن نەسروڵڵا چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی سەربازیی و داراییان دەکات.





ئەم هەواڵە 2743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad