English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدی: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی حكوومه‌ت ته‌واوده‌بێت
2018-11-14 [06:06 AM]

ZNA- ھەولێر


سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا پرسی ئه‌و وه‌زیرانه‌ ته‌واو ده‌كات كه‌ له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌.

له‌ میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌شت وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ته‌ 22 كه‌سیه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و گوتی: "ئومێده‌واربووین ته‌واوی كابینه‌ی حكوومه‌ت له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی زیاد له‌نیوه‌ی بۆ خۆی سه‌ركه‌وتنێكه‌".

سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌تایبه‌تی له‌ گونده‌واره‌كان، عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌وڵانه‌ دیارن كه‌ داعش ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منیی وڵات به‌ره‌و خراپی بچێت. هێزه‌كانمان به‌ر به‌و تیرۆریستانه‌ ده‌گرن كه‌ ده‌یانه‌وێت دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكی عێراق. له‌ سنووری عێراق و سووریا ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌كرێت".

هاوكات عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌ دۆخی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی كرد كه‌ له‌ 2014ه‌وه‌ تا ئیستا له‌ نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ قه‌یران، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی دامه‌زراند و له‌ كۆی 22 ئه‌ندامی كابینه‌كه‌ی 14یان له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ماتمانه‌یان پێدرا، به‌ڵام هێشتا عه‌بدولمه‌هدی ناوی وه‌زیره‌كانی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، به‌رگری، داد، په‌روه‌رده‌، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا، كۆچ و كۆچبه‌ران و پلاندانان ئاشكرا نه‌كردووه‌.





ئەم هەواڵە 9349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad