English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەیەکی گەورەی ئینگلیزی ئامادەیی بۆ کڕینی عوسمان دەربڕی
2018-11-14 [06:08 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەیێکی گەورەی پرێمەرلیگ ئامادەیی نیشانداوە گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی  یانەی بەرشەلۆنە بکات و ئامادەیە بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.


رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلی یاریزانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەنجامبدات و بباتە ڕیزەکانیانەوە.

ھەروەھا رۆژنامەکە ئاشکراشیکرد یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە بە بڕی ٨٥ ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلی فەڕەنسی یاریزانی بەرشەلۆنە ئەنجامبدات.

لە نوێترین ھەواڵیشدا کە میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە، ڤاڵڤێردی لەگەڵ ئەو یاریزانە کێشەی ھەیە و داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە بازاری زستانەی گواستنەوەی یاریزانان دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.





ئەم هەواڵە 10477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad