English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارادۆنا پێشبینی خراپ بۆ ڕاهێنەری ریال مەدرید و ئارجه‌نتین دەکات
2018-11-14 [08:03 AM]

ZNA- ھەولێر


لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئارجەنیتنی پێشبینی خۆی بۆ سۆلاری ڕاھێنەری تازەی ڕیال مەدرید خستە ڕوو، ھەورەھا جارێکی دیکە ستایشی لیۆ مێسی کردەوە.

مارادۆنا لەم چاوپێکەوتنەی ماڕکا سەرەتا باسی سانتیاگۆ سۆلاری کرد و گوتی ” سۆلاری ئەو مێژوەی نییە تا بتوانێت لەگەڵ یانەیەکی گەورەی وەک ڕیال مەدرید سەرکەوتوو بێت، ھەروەک سکالۆنی ڕاھێنەری تازەی ئارجەنیتن کە ئەویش ئەو مێژوەی نیە تا بتوانێت تانگۆ بەڕیوە ببات، پێم وانیە ھیچیان لەم دوو ڕاھێنەرە بتوانن بۆ ماوەیەک بەردەوام بن و لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە، ئەوان پێویستیان بەوەیە ئەزموونی زیاتر وەربگرن بەر لەوەی ئەو جۆرە تاقیکردنەوانە ئەنجام بدەن.

دواتر سەبارەت بەوەی زێدان سەرکەوتوو بوو لە ڕیال مەدرید بێ ئەوەی پێشتر ھیچ یانەیەکی گەورەی وەرگرتبێت، مارادۆنا گوتی ” کاتێک ناوت زێدان دەبێت، کارەکە زۆر جیاواز دەبێت لەگەڵ ناوی وەک سۆلاری و سکالۆنی، دواتر لە درێژەی قسەکانیدا مارادۆنا ستایشی مێسی کرد و گوتی ئەو دیاردەیە گەر نەگەڕتەوە بۆ ھەڵبژاردەی تانگۆ ئەوا دۆزەخ چاوەڕێی ھەڵبژاردەی تانگۆ دەکات.

یاریگا





ئەم هەواڵە 10015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad