English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق كه‌لوپه‌لی دۆزراوه‌ی بۆ كوێت گه‌ڕانده‌وه‌
2018-11-14 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌‌ شاری كوێت رێوڕه‌سمێكی راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌لی‌ دۆزراوه‌ی كوێتی راده‌ست كرد و یونامی ده‌سخۆشی له‌و بڕیاره‌ عیراق كرد.

له‌مباره‌وه‌ خاتو ئالیس وۆلپۆلی جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق وتی "ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێینی حكومه‌تی عیراقه‌ وه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیاری ٢١٠٧ (٢٠١٣)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌م هه‌نگاوه‌ بڕیاری هه‌ردوو وڵات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان نیشان ده‌دا له‌ پێناو له‌بیربردنه‌وه‌ی رووداوی رابردووی وه‌ك داگیركردن و توندوتیژیی هه‌روه‌ك چۆن نیشانده‌ری باشترین په‌یوه‌ندیی دراوسێیه‌تیشه‌."

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی كتێب و كه‌لوپه‌لی تر زیاتر له‌ ساڵێكی خایاند. هه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌سبه‌كاربوونییشی جه‌نابی موحه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌وڵێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌نجامدا بۆ دابینكردنی خێرایی له‌م پرسه‌ گرنگ و ئاڵۆزه‌ی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ كوێتدا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، یونامیش به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌ وه‌ك چاودێر له‌م پرۆسه‌یه‌ به‌شداری كرد بۆ ئاسانكردنی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌كردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان. وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی له‌ عیراق بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ و پابه‌ندییان به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیش له‌سه‌ر  درێژه‌دان به‌ گه‌ڕان ده‌كاته‌وه‌ به‌دوای ئه‌رشیفی گرانبه‌های كوێت.

خاتوو وۆڵپۆل هه‌روه‌ها وتی كه‌  وێڕای پشتگیریی دڵسۆزانه‌ی كوێت و نیشاندانی پابه‌ندیی بۆ پابه‌ندییه جیهانی و مرۆیییه‌كانی عیراق، ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان كاتێك ده‌بێت كه‌ هه‌موو پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن‌.

 





ئەم هەواڵە 9568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad