English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی هەوڵدەدات عێراق لە ژێر گەمارۆی ئەمریکا دژ بە ئێران دەربچێت
2018-11-14 [01:43 AM]

​ZNA - هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە ئاشکرایدەکات، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کار بۆ دەرهێنانی عێراق لە پابەندبوون بە سزاکانی ئەمریکا دژ بە ئێران دەکات.

 وەلید سەهلانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە رایگەیاند، پابەندبوونی عێراق بە سزاکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە دەبێت وساڵانە بڕی ١٦ ملیار دۆلار زیان بە هەردوولا دەگەیێنێت. گوتیشی، پەرلەمان و حکومەتی نوێی عێراق دژی برسیکردنی گەلی ئێرانن لەلایەن ئەمریکاوە، بۆیەش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران کار بۆ دەرهێنانی عێراق لە پابەندبوون بە سزاکانی سەر ئێران دەکات.

سەهلانی ئاماژەی بەوەشدا، عێراق لە چەندین بواری ئابووریدا پێویستی بە تواناکانی ئێران هەیە، ئەمەش وادەکات نەتوانێت پابەندی سزاکانی سەر ئێران بێت.





ئەم هەواڵە 9601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad