English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میلان چاوی بڕیووەتە یاریزانێکی ریال مەدرید 
2018-11-14 [02:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەمەبەستی پتەوکردنی ھێلی ھێرشبەری تیپەکەی چاوی بڕیووەتە یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی شاھانە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان دەیانەوێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزان کەریم بنزیمە مۆربکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە بەرپرسانی یانەی میلان بەنیازبوون گرێبەست لەگەڵ زڵاتان ئیبراھیمۆڤیج مۆربکەن، بەڵام لە ئێستادا ئاڕاستەکەیان بەرەو کەریم بنزیمە گۆڕیووە بۆ ئەوەی ببێتە ھێرشبەری سەرەکی لە یانەکەیان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەستەمە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دەست بەرداری تواناکانی بنزیمە بن، چونکە لە ئێستادا بەشێوەی سەرەکی یاری دەکات و ئاستێکی زۆر باشیش پێشکەش دەکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad