English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیای شێڵ ئامادەیی كۆمپانیاكەی نیشان دا بۆ ئەوەی عێراق لەجیاتی هاوردەكردن خۆی غاز بەرهەم بهێنێت
2018-11-14 [04:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ بەڕێز د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ماركۆس ئەنتۆنی سەرۆكی كۆمپانیای شێڵ لەعیراق و شاندی یاوەری كرد.

لەم دیدارەدا كە بەڕێز حامد زەوبەعی بریكاری وەزارتی نەوت ئامادەی بوو، بەڕێز ئەنتۆنی پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بە د.فوئاد كرد بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق ووەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی ، هاوكات هەردوولا تیشكیان خستە سەر كار وچالاكیەكانی كۆمپانیای شێڵ وئەو تەگەرە و زەحمەتیانەی دێنە بەردەم كارەكانیان.

ئەنتۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كۆمپانیاكەیان 5200 دەرفەتی كاریان لەعیراق دابین كردووە لەڕێگەی ئەو كادیرە عیراقیانەی لەلایەن كۆمپانیاكەیانەوە مەشقیان پێكرابوو، ئەو كادیرانەش لەجیاتی مەشقكاری بیانی ئەو ئەركەیان گرتە ئەستۆ.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا تیشكیان خستە سەر گرنگی پێخشتنی كەرتی غاز وفراوانكردنی بەرهەمی غاز، تا دەگاتە ئاستی پڕكردنی پێداویستی هاووڵاتیانی عیراق و بەڕێوەبەری كۆمپانیای شێڵ ئامادەیی كۆمپانیاكەی نیشان دا بۆ ئەوەی عێراق لەجیاتی هاوردەكردن، خۆی غاز بەرهەم بهێنێت وهەناردەی دەرەوەی بكات.

د.فوئاد بەردەوامی هاوكاری وكاری هاوبەشی نێوان هەردوولا ونەهێشتنی رێگریەكانی ئیشكردن وتەگەرەكانی بەردەم چالاكیەكانی ئەم كۆمپانیایە بەگرنگ زانی بۆ سەرخستنی پیشەسازی نەوت و غاز لەعیراق وبەهێزكردنی بواری ئابووری بۆ بەرژەوەندی و سوودی گشتی هاووڵاتیان.





ئەم هەواڵە 10177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad