English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی مۆز لە بەیانیاندا زیانی بۆ تەندروستیت هەیە
2018-11-15 [08:49 AM]

هەولێر _ ZNA



 

بەشێک لە خەڵکی واڕاهاتوون بەیانیان پێش ژەمی سەرەکی یان لەگەڵ ژەمی بەیانیاندا مۆز دەخۆن، ئەویش بەهۆی بوونی چەندین ماددە و ڤیتامینی بەسوود، بەڵام ئەم کارە زیانی تەندروستیی هەیە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی شەکرەیان هەیە.

مۆز، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6 جگەلەوەش سەرچاوەی سەرەکییە بۆ پێدانی وزە بە لەش کە ئەمەش وادەکات وەرزشوانان ئەم میوەیە بە بەردەوامی بخۆن، بەڵام بەهۆی بوونی برێکی زۆری شەکر لە پێکهاتەیدا خواردنی لە بەیانیاندا زیانی تەندروستیی هەیە.

د. داریل گیفۆر پزیشکی شارەزا لە بواری خۆراکدا لە ماڵپەڕی سەرەکی لە ئینتەرنێت BYRDIE خواردنی مۆز لە بەیانیاندا بەمجۆرە باسدەکات "خراپترین شتە کە بۆ ژەمی سەرەکی بەیانیان زیاد بکرێت، نابێت هەرگیز لەوکاتەدا بخورێت".

بەپێی ئەم شارەزایە "زۆرکەس مۆز وەکو هەڵبژاردەیەکی گونجاو دادەنێن بۆ خواردنی لە بەیانیاندا، بەڵام خواردنی مۆز بە تەنها زیانبەخشە و هەڵبژاردەیەکی باش نییە".

گیفۆر دەڵێت " لە پێکهاتەی مۆزدا بڕێکی زۆر لە ماددەی فرەکتۆز هەیە کە (%٢٥)بەخێرای ئەنسۆلین لە خوێندا بەرز دەکاتەوە، بەهەمان خێرایش دادەبەزێتەوە کە ئەمەش وادەکات جەستە زوو ماندوو بکات و هەستی تەرکیز و برسێتی نەمێنێت".

یەکێکی تر لە خراپییەکانی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا لەکاتی کرداری هەرسدا دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی سڕکەر کە وەکو سڕبوونی ماددەی کهول وایە، ئەو ماددەش لە جەستەدا دەبێتەهۆی هەوکردنی لەش و فشەڵبوونی ماسولکەکان و لاوازبوونیان.





ئەم هەواڵە 9208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad