English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی
2018-11-15 [06:18 AM]

ZNA-هەولێر


نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ پێنج شەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە و ڕێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن چەند وڵاتێکی سەربە ڕێکخراوی ئۆپێک زیادیکرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاو بەشێک لە بەهاكەی لەدەستدا و نرخەکەی گەیشتە 65.88 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان.،ئەمەش لەکاتێکدا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە 72 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 55.96 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەو جۆرەش 29 سەنت لە بەهاکەی لەدەستدا.

دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.





ئەم هەواڵە 11041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad