English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو
2018-11-15 [10:17 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دادگای تاوانی دیاله‌ سزای له‌ سێداره‌دانی به‌ خنكاندن تا مردن بۆ دوو كه‌س ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی هێرشكردن و كوشتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ تۆمه‌تبار كران.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، دادگای تاوانی دیاله‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ دۆسه‌ی دوو كه‌س كرد كه‌ به‌ تیرۆر تۆمه‌تبار كرابوون، یه‌كه‌میان به‌ مه‌به‌ستی تیرۆر به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزێكی سوپای عێراق له‌ میقدادیه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی كوشت و بریندار كرد و سزای له‌ سێداره‌دانی به‌ خنكاندن تا مردن بۆ ده‌رچوو.

به‌یاننامه‌كه‌ی وتیشی، تیرۆرستی دووه‌م سزای له‌ سێداره‌دانی تامردن به‌ خنكاندن بۆ بڕیایه‌وه‌ به‌ هۆی تاوانی هێرشكردنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی به‌عقوبه‌ی سه‌ر به‌ پۆلیسی ناوچه‌ی به‌هروز و بووه‌ هۆی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌و سزایانه‌ به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر له‌ یاسای نه‌هێشتنی تیرۆری ژماره‌ 13ی ساڵی 2005 ده‌رچوو.





ئەم هەواڵە 9679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad