English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواکاری گشتی سعودیـیە ورده‌كاری كوشتنی خاشقچی ئاشکرادەکات
2018-11-15 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

داواکاری گشتی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت 11 کەس لە کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی تاوانبارن و پێنج کەسیان ده‌ستیان له‌كوشتنی هه‌بووه‌ و تەرمەکەیان لە ناو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە ئستەنبوڵ پارچه‌ پارچه‌ كردوه‌.

ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ڕیازی پایتەخت شەعلان ئەلشەعلان داواکاری گشتی عەرەبستانی سعودیـیە گوتی، ئه‌و پرسه‌ لە نۆی مانگی نۆوە دەسـتپـێدەکات، کاتێک جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتی سعودیـیە فەرمانی کردبوو خاشقچی قایل بکەن بگەڕێتەوە وە ئەگەر قایل نەبوو، ئەوا بە زۆر بیگەڕێننەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پاشان کەسێک بە بەرپـرسی ئەرکەکە دەسـتنیشانکراوە و ئەویش تیمێکی15 کەسی پـێکهێنابوو و کردبوونی بە سێ گروپ(دانوستاندن و قایلکردن، هەواڵگری، لۆجستی)، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی بە کەسێکی هاوکاریان لە تورکیا کردبوو تاوەکو شوێنێکی سەلامەت ئامادەبکات بۆ حاڵەتێک ئەگەر پـێویستی کرد خاشقچی بە زۆر بگەڕێننەوە بۆ سعودیـیە.

ئەلشەعلان لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی گوتیشی سەرۆکی گروپی قایلکردنەکە بۆی دەرکەوتبوو قورسە بتوانن بیبەنە شوێنێکی سەلامەت، بۆیە بڕیاری داوە ئەگەر هاتوو هەوڵەکەیان بۆ قایلکردنی شکستی هێنا، ئەوا بیکوژن. پاشان تیمەکەی شەڕیان لەگەڵ خاشقچی کردووە و دەرزیـیەکی هۆشبەریان لێداوە کە بڕەکەی زۆربووە و کوشتوویەتی و دواتر پارچە‌پارچەیانکردووە و ڕادەستی هاوکارەکەیانکردووە و براوەتە دەرەوەی کونسوڵخانە.

داواکاری گشتی سعودیـیە گوتیشی لەو 11 تاوانبارە، پـێنجیان کوشتنەکەیان ئەنجامدابوو، بۆیە داوای سزای مەرگی بۆ هەر پـێنجیان کرد. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەو 5 کەسە دانیان بە تاوانەکانیان‌ناوە.

تورکیا لای خۆیەوە لە زاری مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوە، ئەم هەنگاوەی سعودیـیەی بە ئەرێنی ناودێرکرد، بەڵام گوتیشی ئەمە بەس نیـیە.

چاوش‌ئۆغڵو ڕەتیکردەوە تیمە سعودیـیەکە ئەرکەکەیان تەنیا گەڕاندنەوەی خاشقچی بووبێت و گوتی کوشتنەکە پـێشتر پـلانی بۆ دانرابوو.

جێی ئاماژەیە جەمال خاشقچی لە 2 ی مانگی دە بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئستەنبوڵ کرد، بەڵام ئیدی لەو کاتەوە بێ‌سەروشوێن بوو.





ئەم هەواڵە 3334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad