English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی
2018-11-16 [12:44 PM]

​ZNA - هەولێر


حكوومه‌تی فیدرالی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له‌ وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی، رایگه‌یاندووه‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی، بڕی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك، له‌ رێگه‌ی بۆری‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێت و ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ش له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییه‌وه‌ به‌ بازاڕ ده‌كرێت ده‌فرۆشرێت.

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جیهان، له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌ راگیراوه‌، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌ و دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ راگیرا.





ئەم هەواڵە 3013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad