English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێی دەکەن 
2018-11-17 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


 ئەمڕۆ ١٧/١١/٢٠١٨، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندرۆ پیک، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوەری کرد. 

لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسییەکان و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی چارەسەرکردنی پرسە ھەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر تاوتوێ کران.


 لەو دیدارەدا پێشوازی لە بڕیار و رێککەوتنی ھەناردەکردنەوەی نەوتی بیرەکانی کەرکووک لەرێی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان کرایەوە و بە ھەنگاوێکی گرینگ و سمبۆڵی دانرا بۆ چارەسەرکردنی پرسە ھەڵواسراوەکان. 

مەسرور بارزانی و ئەندرۆ پیک لەبارەی ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، جەختیان لە ئاساییکردنەوە و کردنەوەی سەرجەم رێگاکان و پاککردنەوەیان لە مینە چێنراوەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ئەم ناوچانە کردەوە. 

تاوتوێکردنی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پێکەوە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لایەنێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان ھەردوولا بوو.





ئەم هەواڵە 4060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad