English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سی ئای ئه‌ی: شازادە محەمەد بن سەلمان ئاگاداری كوشتنی خاشقچی بووه‌
2018-11-17 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەکان دەڵێن CIA بەشەکانی دیكه‌ی حکومەتی ئەمەریکای لە شێوازی کوشتنەکە ئاگادار کردۆتەوە لە ناویاندا کۆنگرێسیش، کە ئەمەش جیاوازە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەی عەرەبستانی سعودیە کە گوایە شازادە محەمەد ئاگاداری ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ نه‌بووه‌.

ڕاپۆرتەکەی CIA ، کە سەرەتا لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتن پۆستەوە بڵاو کرایەوە، بۆ یەکەم جار فەرمانڕەوای سعودی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە کوشتنی خاشقچی تاوانبار دەکرێت.

باڵیۆزخانەی سعودیە لە واشنتۆن ئەم ڕاگەیاندنەی CIA ڕەتکردۆتەوە.

گوتەبێژی باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " ڕاگەیاندنەکانی ئەم نرخاندنانە هەڵەن، ئێمە بەردەوام گوێمان لە تیۆری جۆراوجۆر بووە و دەبێت بەبێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی سەرەتایی بۆ ئەو بۆچوونانە ببینین."

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس گوتی، کوشتنی جەمال خاشقچی دڕەندەیی بوو. هەروەها بەرەنگاربوونەوەی ڕۆژنامەوانی ئازاد و سەربەخۆ بوو و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سورە لەسەر ئەوەی هەمو ئەو کەسانە بەرپرسیار بکات کە دەستیان هەبووە لەو کوشتنەدا."

پێنس گوتیشی، واشنتۆن دەیەوێت پەیوەندییەکای لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە بپارێزێت.

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی ترامپ سزای خستە سەر 17 سعودی بەهۆی ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان لە کوشتنی خاشقچی هه‌بووه‌، ژمارەیەکی زۆری یاسادانەران لەو بڕوایەدان پێویستە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵوێستێکی توندتری هەبێت. ئەم نرخاندنەی CIA ڕەنگە ئەو بۆچوونە زیاتر بکات.

خاشقچی ڕەخنەگرێکی عەرەبستانی سعودیە و نوسەری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕۆژی 2 ی مانگی 10 لە کۆنسۆڵخانەی سعودی لە ئەستەنبوڵی تورکیا کوژرا.





ئەم هەواڵە 6136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad