English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایه‌كی زانكۆ بڕوای وایه‌ له‌نێوان زۆرینه‌ و بنكه‌فراوان، حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێك بهێنرێت
2018-11-17 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رزان عوسمان، ماموستای زانكۆ رایگه‌یاند، 95%ی وڵاتانی دنیای دیموكراسی كه‌ حزبێك له ‌هه‌ڵبژاردن 50+1 ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ خۆی حكوومه‌ت دروست ده‌كات، به‌ڵام كاتێك حزبێك كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ بۆ دروستكردنی حكوومه‌ت به‌شداری بە حزبێك ده‌كات، وه‌ك ئێستای كوردستان، پارتی 45%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه‌، من بڕوام وایه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی بنكه‌فراوان و زۆرینەدا‌، حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێك بهێنن، كه‌ دوو بۆ سێ حزب به ‌یه‌كه‌وه‌ حكوومه‌ت دروست بكه‌ن.

به‌رزان عوسمان ده‌ڵێت، ده‌بێ ئه‌و حزبانه‌ی لە حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری ده‌كه‌ن، هێنده‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی له ‌په‌رله‌مان هه‌یانه‌ پشكی وه‌زاری وه‌ربگرن و ڕێژه‌ی سەدی پێڕه‌و بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ گه‌ل بڕیاری داوه‌ کە ده‌بێ كام حزب زۆرینه‌ی پشكه‌كانی حكوومه‌ت به‌رێت و خزمه‌تی بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، حزبه‌كان ده‌نگده‌ری خۆیان هه‌یه‌، ده‌نگده‌رانیان دەنگیان به‌و حزبانه‌ داوه‌، بۆیه‌ نابێ ئه‌زموونی ڕابردوو دووباره‌ بێته‌وه‌، نه‌ پارتی حه‌قی خۆی به‌ هیچ حزبێك بدات و‌ نه‌ ئه‌و حزبانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێت لە حكوومه‌تدا به‌شداری بكه‌ن له‌ قورساییی خۆیان زیاتر داوای به‌شداری بكه‌ن.

 

Kdp.infoz





ئەم هەواڵە 2203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad