English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئینته‌رپول هه‌ڵده‌بژێرێت
2018-11-17 [12:57 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ٨٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی دانیشتنی گشتیی ئینته‌رپول" له‌ دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تا 21ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاره‌ سه‌رۆكی نوێی رێكخراوی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپول" هه‌ڵ بژێردرێت.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ ده‌بێت بۆ ئینته‌رپول ده‌بێت.

هه‌ریه‌ك له‌ كۆریای باشوور، رووسیا و ئه‌فریقای باشوور له‌ كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێری ئه‌وان به‌ سه‌رۆكی نوێی ئینته‌رپول هه‌ڵبژێردرێت كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و رێكخراوه‌ هۆنگوه‌ی مێنگ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ كه‌ چینه‌ ده‌ستگیركرا؛ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌نگ له‌ سه‌ر داواكاری كۆسۆڤا، ڤانواتو و كریباتی ده‌درێت كه‌ داوایان كردووه‌ ببنه‌ ئه‌ندام له‌ ئینته‌رپول.

له‌ ئه‌گه‌ری بوونه‌ ئه‌ندامی ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌وا ئینته‌رپول ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی.

 

aa





ئەم هەواڵە 2575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad