English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی: له‌گه‌ڵ گۆڕان قسه‌یان له‌ باره‌ی حكومڕانییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كوردستان كردووه‌
2018-11-17 [01:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له‌ سلێمانی ئه‌نجامدرا، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ شۆرش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حمود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سازكرا.

شۆڕش حاجی، رایگه‌یاند، پارتی پێی باشبوو گۆڕان به‌شداری له‌ حكوومه‌تدا بكات و ئێمه‌ش سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆمان به‌ شانده‌كه‌ی پارتی داوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاری كۆتایی به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌ت لای جڤاتی نیشتمانی گۆڕانه‌ و وه‌ڵامی خۆشیان له‌گه‌ڵ جڤاتی نیشتمانی باس ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه‌وه‌ پارتی.

وتیشی، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شی به‌دوادادێت.

لای خۆیه‌وه‌، هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا، مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، له‌ دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كار بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵینانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستانیان داوه‌.

وتیشی، سه‌قامگیری كوردستان به‌ هه‌موو لایه‌ك درووست ده‌بێت، له‌و سۆنگه‌یه‌ش به‌ یه‌كه‌وه‌بوونی لایه‌نه‌كان كۆمه‌ڵێك ئامانجی گه‌لی كورد دێنێته‌ دی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین ویستی به‌شداریكردنییان هه‌یه‌ له‌ حكوومه‌ت، ئه‌وانه‌ی بڕیاری به‌شداری نه‌كردنییان داوه‌ شتێكی دیكه‌یه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ گۆڕان قسه‌یان له‌ باره‌ی حكومڕانییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كوردستان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و چاكتركردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ سەردانی لایەنەکان دەکات، پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممەش سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد و دواتر له‌گه‌ڵ بەرپرسانی گۆڕان بۆ گفتو گۆکردن لەسەر پیکھێنانی کابینەی داھاتوو كۆبووه‌وه‌.
شاندەکەی پارتی کەئەمرۆ سەردانی لایەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە پێکھاتووە لە د.جەعفەر ئیمینکی ، مەحمود محەمەد ، ئازاد بەرواری ، ھێمن ھەورامی ، ئومێد سالح.





ئەم هەواڵە 2557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad