English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشدارى له‌ شه‌ڕى ناوخۆى ده‌ده‌ن
2018-11-17 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


میدیا عێراقییه‌كان هۆشدارى له‌ دروستبوونى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان، ده‌ده‌ن  چونكه‌ تائێستا كێشه‌ى كاندیدی وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ نێوان هادى عامرى و موقته‌دا سه‌در، چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ 

به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، تائێستاش لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێك نه‌كه‌وتوون، به‌تایبه‌ت كه‌ هاوپه‌یمانێتی بینا و هادى عامرى، سوورن له‌سه‌ر كاندیدكردنى فالح فه‌یاز، بۆ ئه‌و پۆسته‌.

به‌ها نوورى، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى بینا، ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كانى ئیسڵاح (سه‌در و عه‌بادى) له‌گه‌ڵ بینا (عامرى و مالیكی) له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێك نه‌كه‌ون، ئه‌وا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ كاندیدێك له‌ناو په‌رله‌ماندا، هه‌ڵده‌بژێردرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ هاوپه‌یمانێتی بینا، سووره‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنى فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، داواشى كرد لایه‌نه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ڕێك بكه‌ون و كابینه‌كه‌ كه‌ تائێستاش 8 وه‌زیری ماوه‌ دیارى بكرێن، پڕ بكرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 9421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad