ZNA- ھەولێر
لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە گیانی لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی راگەیاند.
پۆلیسی ھەڵەبجە ڕایدەگەێنێت دوێنێ ھەینی ڕێکەوتی ١٦-١١-٢٠١٨ لەگەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، بەھۆی دەستکاری کردنی نارنجۆکەوە ھاوڵاتیەکی تەمەن ٣٤ ساڵ گیانی لە دەستدا. لە راگەیندراوەکە ھاتووە، ئەو ھاوڵاتییەی لەو رووداوەدا گیانی لە دەستداوە پیشەی پێشمەرگە بووەوتەمەن ٣٤ ساڵە ، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە دەستی پێکردوە.
ی.ا
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad