English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت
2018-11-17 [03:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەھۆی پێکانەوە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی ھێلی ناوەڕاستی لەدەستدا. 

بەپێی راگەیندراوێکی یانەی بەرشەلۆنە ، یاریزان ئیڤان راکیتیچ تووشی پێکان ھاتووە لە ماسولکەکانی رانی و بەھۆیەوەی بۆ ماوەی ٢  - ٣ ھەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، پێکانەکەی راکیتیچ سووکترە لەوەی پێشبینی دەکرا، چونکە ترس ھەبوو لەوەی تووشی پچڕانی بەستەری ماسولکەکانی ھاتبێت. 

دوورکەوتنەوەی راکیتیچ گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە، چونکە راکیتیچ یاریزانی سەرەکییە لە ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە و لە زۆربەی یارییەکان ڤالڤێردی راھێنەر پشتی پێ دەبەستێت. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad