English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی خواردنی لالەنگی
2018-11-18 [09:28 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لالەنگی یەکێکە لە میوە وەرزیەکان چارەسەری سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەکات،ئەمەش بەتەنھا سود نیە کە لالەنگی ھەیەتی بەھۆی بوونی کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی گرنگ لەم میوەیەدا خواردنی سودی زۆری بۆ جەستە و پێست ھەیە،ئەمانەش کۆمەڵێک سودی دیکەی لالەنگین:

١-چارەسەری لۆچی دەمووچاو دەکات:

بەھۆی بوونی ڤیتامین "C" لە لالەنگیدا خواردنی پێست بە گەنجی دەھێڵێتەوە دەشتواندرێت لە ڕێگای گیراوەیەکەوە کە پێکدێت لە: (سێ قژ لە لالەنگی ،کەوچکێک  ماست و ھەنگوین) پێویستە تێکەڵی یەکتربکرێن لە پاشاندا ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بدرێت لە دەمووچاو و مل، ئەم ماسکە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاکردنەوەی و لابردنی چەوری و بەکتریای زیان بەخش لەسەر پێست.

٢- خواردنی لالەنگی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست کەمی ڕێژەی ئاسن لەلەشیاندا دەناڵێنن،یارمەتی ئاسانکردنی کرداری ھەڵمژینی ئاسن لەلایەن لەشیشەوە دەدات.

٣-جوڵەی ڕیخۆڵە چالاکدەکات،لالەنگی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی سروشتی تێدایە یارمەتیدەرە لە چالاکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە ھەروەھا قەبزیش چارەسەر دەکات.

٤-ئەگەر لەو کەسانەیت بەدەست بوونی زیپکە بە دەمووچاوتەوە دەناڵێنیت وا باشە گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدەیت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین "A" لەم میوەیەدا.

٥-ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین"A" و ڤیتامین "B16" تێدایە بۆتەندروستی قژ و پێدانی رەونەقی بە قژ  زۆر بەسودە ھەروەھا سپی بوونیشی  دوادەخات .

لەم کاتەدا پێویستە بەم شێوەیە ئامادەبکرێت:

شەربەتی لالەنگی بۆ ئەو زەیتە پێویستە زیاد بکرێت  کە دەدرێت لە قژ ،لە دوایدا بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەبێت بە قژەوە بێت و لە پاشاندا بشۆردرێت.

٦-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە،بەپێ توێژینەوەیەکیش خواردنی لالەنگی و پرتەقاڵ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک سنورێک بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشیە درێژخایەنەکان دادەنێت.

٧-لالەنگی بەرزی پەستانی خوێن چارەسەردەکات،بۆیە ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن واباشە گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدەن .

٨-یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات،ئەو ڕیشاڵانەی کە لەلالەنگیدایە وادەکات ماوەیەکی درێژ ھەست بەبرسێتی نەکرێت.

٩-چارەسەری برینداری دەکات،بە دانانی زەیتی لالەنگی لەسەر ئەو شوێنەی کە دووچاری برینداری بووە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دروستکردنەوەی خانەی نوێ و زوو چاکردنەوەی برینداریەکە.

١٠-لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڕەگەزی دژە ھەوکردن و دژە ژەھر لەلەشدا، بەرگری لەش دژی کۆمەڵێک لە نەخۆشی نموونەش ئەنفلۆنزا زیاددەکات.





ئەم هەواڵە 8818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad