English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نهێنیی یه‌كتر بینینی نێوان مێسی و پۆگبا ئاشكرابوو
2018-11-18 [06:09 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆرتە رۆنامەڤانییەکان، ھۆکاری سەرەکی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنایان بۆ شاری دوبەی ئیماراتی ئاشکراکرد.

کاتێک مێسی لەم چەند رۆژەی رابردوودا پشووە کورتەکەی بەھۆی ھەفتەی فیفاوە لە دوبەی بەسەربرد و لە چێشتخانەیەک چاوی بە پۆل پۆگبای ئەستێرەی فەرەنسی کەوت، میدیاکان باسیان لەوەکرد کە مێسی تەنیا بۆ پشوو چووەتە دوبەی و بە رێککەوت چاوی بە پۆگبا کەوتووە، بەڵام ھەندێ لە رااپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە گەشتەکەی مێسی مەبەستدار بووە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، مێسی پێشتر لەگەڵ پۆگبای رێکەوتووە بۆ ئەوەی لە دوبەی یەکدی ببینن، ھەر ئەوەش روویداوە.

ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانیانە، دەڵێن "مێسی داوای لە پۆگبا کردووە بچێتە ریزەکانی بارسێلۆنا و پێیگوتووە ھەر دەبێ بێیتە بارسا". ھەروەھا دەشڵێن "مێسی توانیویەتی پۆگبا رازی بکات پەیوەندی بە بارساوە بکات".

رووداو





ئەم هەواڵە 5260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad