English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیستی ناوی ٥ پاڵێوراو بۆ باشترین یاریزانی ئەفریقا بڵاوكرایه‌وه‌
2018-11-18 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر


دەزگای راگەیاندنی بی بی سی بەریتانی ناوی ئەو ٥ یاریزانەی ئاشکرا کرد کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی ٢٠١٨ .

ئەمڕۆ ئەو پێنج یاریزانانەی کە پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیوەری ئەفریقا، لەلایەن دەزگای BBC بەریتانی ناویان بڵاوکردوتەوە ھەریەکە لە محەمەد سەلاح میسری کە دیارترین ئەستێرەی لیڤەرپولە لە لایەن سادیۆ مانی ھاوڕێی لە یانەی لیڤەرپول و ئەستێرەی ھەڵبژاردەی مالی بە توندی ڕکابەری دەکرێت، جگە لەویش کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی یەکێکە لە ڕکابەرەکان بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات، ھەروەھا یاریزانی مەغریبی مەھدی بن عەتیە بەرگریکاری یۆڤێنتۆس چوارەم ناوە لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستھێنانی باشترین یاریزانی ئەفریقیا لە ٢٠١٨ دا، ھەروەھا تۆماس بارتی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید ناوەڕاستکاری وەک پێنجەمین ڕکابەر لەسەر خەڵاتەکە دەردەکەوێت.

بریاریشە رۆژی ١٤-١٢-٢٠١٨ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک ناوی باشترین یاریزانی ئەو کیشەوەرە ئاشکرا بکرێت.
 





ئەم هەواڵە 9625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad