English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو پشکنینانەی پێش هەر نەشتەرگەریەک دەکرێت چین
2018-11-18 [01:05 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پشکنینەکان ئەمانەی خوارەوەن:

1- پشکنینی CBC یان پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن، ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت بزانرێت ئەو نەخۆشە التهابی هەیە، وە بەرزە یان نا چونکە کە التهابی زۆر بەرز بێت نەشتەرگەری بۆ ناکرێت تەنها مەگەر حاڵەتەکە زۆر پێویست بێت وەکو هەوکردنی ریخۆلە کوێرە، وە ڕێژەی خوێنی نەخۆشەکە دیاری دەکات، ئەگەر رێژەکەی کەم بوو ئەوا نەشتەرگەری بۆ ناکرێت.

2-  پشکنینی گرووپی خوێن Blood group کە ئەم پشکنینه زۆر گرنگە پێش نەشتەرگەری بۆ زانینی جۆری خوێنی نەخۆشە کە هەرکاتێک لە کاتی نەشتەرگەری دا تووشی خوێنبەربوون هات ئەوا خوێنی تێدەکەن بۆیە پێویستە جۆری خوێنەکەی بزانرێت.

3- پشکنینی شەکرە Blood sugar ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت وەکو احتیات بۆ نەخۆش چونکە ئەو نەخۆشانەی شەکرەیان بەرزە وە کۆنترۆل نەکراوە ئەوە برینەکەنیان درەنگتر سارێژ دەبێت.

4- پشکنینی ڤایرۆسەکان وەکو HBS,HCV,HIV کە زۆر گرنگن پێش نەشتەرگەری چونکە ئەگەر نەخۆش هەڵگری یەکێك لەم ڤایرۆسانە بێت ئەوا گەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت ئەوا کەلو پەلی نەشتەرگەری دوای نەشتەرگەریەکە بەکار ناهێنرێتەوە بۆ کەسێکی تر چونکە ئەگەری گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە زۆرە لە ڕێگای کەلوپەلی نەشتەرگەری.

5- پشکنینی کاتی خوێنبەر بوون و کاتی خوێن مەین کە پێیان دەوترێت Clotting time and bleeding time کە پێویستە ئەم پشکنینانە نۆرماڵ و ئاسایی بن.

 

لای پزیشکی بەنج کۆمەڵێک پشکنین دەکرێت وەکو ئەمانە:

-پشکنینی پەستانی خوێن کە زۆر گرنگە پێش نەشتەرگەری چونکە ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە و کۆنترۆل نەکراوە نەشتەرگەریان بۆ ناکرێت چونکە لە کاتی لێدانی دەرزی بەنج زەختیان زۆر بەرزتر دەبێتەوە.

-پشکنینی دڵ و کۆئەندامی هەناسە و وە زانیاری لەسەر ئەو کەسە کە ئایا جگەرە دەکێشێت یان نا وە مەشرووب دەخواتەوە یان نا.





ئەم هەواڵە 9157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad