English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە 
2018-11-18 [11:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تا ئێستاش خەون بەوە دەبینێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئیسپانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لە دوای تەواو بوونی یاری نێوان بەرازیل و ئۆرگوای یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لە نەیماری پرسیووە : جارێکی دیکە دەگەڕێیەوە بەرشەلۆنە، نەیماریش زەردەخەنەیەکی بۆ کردووە و ھیچ قسەیەکی نەکردوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە و یاریزانان لە ژووری خۆ گۆڕین پێیان خۆشە جارێکی دیکە نەیمار بگەڕێتەوە یانەی کەتەلۆنی. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەرێکی زۆر ھەیە لە ھاوینی داھاتوو جارێکی دیکە نەیمار بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە، بەو مەرجەی یانەی بەرشەلۆنە بتوانێت بڕی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی نەیمار. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 10714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad