ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دوێنێدا كه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی سه‌ریهه‌ڵدا، 287 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردووه، له‌و رووداوانه‌ی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا دروستبوون، 409 كه‌س برینداربوون و 157 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا، پرۆتێستۆی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌دا كرا.
خۆپیشانده‌ران له سه‌دان شه‌قام و رێگادا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانیان سازكرد.
ئەم هەواڵە 5755جار خوێندراوەتەوە |