ZNA - هەولێر
سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێ: پێخۆش نییە شریتی ئازاردەری کاتی کوشتنی جەمال خاشوقچی، رۆژنامەنووسە رەخنەگرەکەی سعوودیە ببیستێت.
دۆنالد ترەمپ بە پرۆگرامی " یەکشەممەی فۆکس نیوز"ی گوتووە کە بەوردی ئاگاداری شریتی تۆمارکراوی کاتی کوژرانی خاشوقچییە، بەڵام پێێخۆش نییە خۆی بیبیسێت.
خاشوقچی سەبارەت به هۆکاری خۆپاراستنی لە بیستنی شریتەکە دەڵێ، "بیستنی دەنگی ئەم شریتە زۆر ئازاردەرە، توندی و تیژیی زۆری تێدایە و زۆر ترسناکە".
جەمال خاشوقچی، رۆژی دووەمی ئۆکتۆبەر دوای چوونە نێو کۆنسۆلخانەی سعوودیە لە ئەستەنبووڵ لە لایەن ١٥ کاربەدەستی سعوودیە کوژرا و بە پێی میدیاکانی تورکیا تەرمەکەی پارچەپارچە کراوە و لە نێوبردراوە.
رۆژناەی واشتۆنپۆست رۆژی هەینی بڵاویکردەوە سیئای ئەی بەم ئەنجامە گەیشتووە کە محمەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە فەرمان کوشتی خاشوقچیی دەرکردووە.
ئەم هەواڵە 5767جار خوێندراوەتەوە |