English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت سوودی گرنگی خواردنی خورما
2018-11-19 [08:48 AM]

هەولێر _ ZNA


 

خورما دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی و ڤیتامین و کانزای گرنگ و سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، ڕێگە لە توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی جیاواز دەگرێت.

ماڵپەڕی ڕووسیا تودەی ئاماژەی بە حەوت لە گرنگترین سوودەکانی خورما کردووە بۆ جەستە کە واتان لێ دەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەمجۆرە:

١. چالاکی مێشك باشتر دەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددەی گلوکۆز لە پێكهاتەیدا کە دەبێتەهۆی چالاکبوونی مێشك و زیادبوونی وریایی.

٢. ڕێگە لە تێكچوونی خانەکان دەگرێت بەهۆی بوونی ماددەی بۆلیفینۆڵ لە پێكهاتەیدا کە دژە ئۆکسانە و ڕێگە لە تێکچوون و شکانی خانەکان دەگرێت.

٣. خواردنی خورما بە بەردەوامی ڕێگە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەگرێت و هاوسەنگی دەکات و تەندروستی ئەو کەسانە باش دەکات کە کێشەی بەرزە فشاری خوێنیان هەیە.

٤. چارەسەری نەخۆشییەکانی سەرمابوون دەکات و قوڕگ پاكدەکاتەوە و کۆکە کەمدەکاتەوە.

٥. دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین B12.

٦. شلە زیادەکان لە جەستەدا دەردەکات و چارەسەرێكە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەیە.

٧. خورما ترشە ئەمینییەکان  بۆ جەستە دابین دەکات، بە جۆرێك خواردنی یەك خورما لەگەڵ کوپێك شیردا تەواوی ئەو ترشە ئەمینییانە بۆ جەستە دابین دەکات کە پێویستییەتی.





ئەم هەواڵە 9112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad