English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..سویسرا ریمۆنتادایەکی مێژوویی لە دژی بەلجیکا تۆمارکرد
2018-11-19 [04:50 AM]

ZNA- ھەولێر



لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپاو لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم لە ئاستی یەکەم، ھەڵبژاردەی سویسرا توانی ریمۆنتادایەکی گەورە بەسەر ھەڵبژاردەی بەلجیکا تۆمار بکات.

لە یاریەکانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی دووەمی ئاستی یەکەم لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، سویسرا میوانداریی بەلجیکای کرد و سویسرا بە ریمۆنتادایەکی گەورە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر ٢ گۆل لێی بردەوە.

لە گێمی یەکەم و لە خولەکی ٢ تۆرگان ھازارد گۆڵی یەکەمی بەلجیکای تۆمارکرد، لە خولەکی ١٧ ھەمان یاریزان ھەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، دوای ئەم دوو گۆڵە سویسرا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لە خولەکی ٢٦ ریکاردۆ رۆدریگێز ئەنجامەکەی بەلێدانی سزا کەمکردەوە، لە خولەکی ٣١ ھاریس سێڤێرۆڤیچ ئەنجامەکەی بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم یەکسانکردەوە، بەر لە کۆتاییھاتنی گێمی یەکەم ھەمان یاریزان گۆڵی سێیەمیشی بۆ سویسرا تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمی یاریەکە سویسرا توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی  ٦٢ و ٨٥ لە لایەن یاریزان، ئلڤیدی و  سیڤرۆڤیچ بکات و یاریەکە بە ئەنجامێکی گەورەو ٥-٢ بباتەوە.

بەم ئەنجامە سویسرا بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە بەدەست بھێنێت و ھەڵبژاردەی بەلجیکاش بە ھەمان خاڵ و بە جیاوازی یاری نێوان ھەردو ھەڵبژاردە بۆ ئاستی دووەم دابەزی.





ئەم هەواڵە 10234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad