English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گریزمان "بەهۆی میسییەوە پەیوەندیم بە بەرشەلۆنەوە نەکرد"
2018-11-19 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر


ئانتوان گریزمانی ھێرشبەری فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی  رەتکردنەوەی یانەی بەرشەلۆنا لە گواستنەوەی ھاوینی رابردوودا بۆ ئەو زۆر زەحمەت بووە، ھۆکاری پەیوەندی نەکردنی بەو یانەیەوە ئاشکرا کرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی فەرەنسی گریزمان ھۆکاری پەیوەندی نەکردنی بە بەرشەلۆنەوە ئاشکرا کردو ھۆکارەکەی بۆ میسی گەڕانەوە لە یانە کەتەلۆنیەکەدا.

گریزمان دەڵێت:" یەکێک لە ھۆکارەکان کە پەیوەندیم بە بەرشەلۆنەوە نەکردو بڕیاری مانەوەم لە ئەتلەتیکۆ مەدرید دا، بوونی میسی بوو لەو یانەیە، چونکە ئەوکات من لە یانەکە وەکو یاریزانی دووەم دەبووم و سەیر دەکرام، بەدڵنیاییەوە ئەمە کاریگەری ھەبوو لەسەر بڕیارەکەی من کە لە ئاتلەتیک مەدرید بمێنمەوە.

ھەروەھا ئەستێرە فەرەنسییەکە گوتیشی، ئەتلەتیکۆ مەدرید تواناییەکی زۆری خەرجکرد بۆ مانەوەم، بۆ ئەوەی ھەست بە مانەوەم بکەم، مووچەکەیان بۆ زیادکردم، ھەمووان قسەیان لەگەڵ کردم، ھاندەران فیکەیان بۆ لێدام، سەرەرای ئەوەی دەمەویست ھاوڕێی میسی بم، بەڵام بەرپرسانی رۆخی بلانکۆس ھەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ھەست بکەم من یاریزانێکی گرنگم و لە ماڵی خۆمم، دەمەویست لە یانەکە بڕۆم و ئەو کاتانەش زۆر قوڕس بوون.

پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ و لە میرکاتۆی ھاوینە دەنگۆی ھاتنی ئەنتوان گریزمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە رۆژ بە رۆژ زیادی دەکرد و میدیاکان ھەرەیەکەو بە شێوەیەک باسیان لە ھاتنی ئەو ھێرش بەرە فەرەنسیە دەکرد بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام دوا جار گریزمان بریاری مانەوەی لە ئەتلەتیکۆ دا
 





ئەم هەواڵە 5053جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad