English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر لە بەیانیاندا شۆفان بخۆیت
2018-11-19 [09:44 AM]

هەولێر _ ZNA



 

شۆفان دانەوێڵەی تەواوە و دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر کانزا و ڤیتامینی گرنگ وەك، E, B و کالسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆستاسیۆم و زینك و مس و هتد، هەروەها ماددەی ڕیشاڵی لە پێكهاتەیدا هەیە کە سوودی زۆر بە جەستە دەبەخشن.

ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی شۆفان داوە و کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە خستووەتەڕوو بەتایبەت ئەگەر لە ژەمی بەیانیدا بخورێت، بەم جۆرە:

- وزەی تەواو بە جەستە دەبەخشێت و بەدرێژایی ڕۆژ بە چالاکی دەیهێڵێتەوە.

- ڕێگە لە زیادبوونی کێش دەگرێت و چەوری کەمدەکاتەوە.

- ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە و ڕێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەگرێت.

- مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و ئەو ئەندامە تەندروست دەکات.

- بڕی پێویستی کانزا و ڤیتامین بە جەستە دەبەخشێت.

- ڕێگە لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دەگرێت.

- کرداری هەرس باشتردەکات.





ئەم هەواڵە 9145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad