English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدانەکانی دڵ چی لەبارەی تەندروستیتەوە دەڵێن
2018-11-19 [10:55 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زانایان ڕایدەگەیەنن لێدانەکانی دڵ ئاماژەن بۆ ئاشکراکردنی باری تەندروستی کەسەکان و دەریدەخەن کەسەکە دڵی نەخۆشە یاخود نا، تاوەکو بتوانێت پێشوەختە چارەسەری بۆ وەرگرێت تا دووربێت لە نەخۆشییەکانی دڵ.

هەموو کەسێک دەتوانێت لەڕێگەی مۆبایلەکەی، ئەگەر لە مۆبایلە زیرەکەکان بێت، لێدانی دڵی خۆی لە ماوەی خولەکێکدا وەربگرێت و بزانێت باری تەندروستی چۆنە.

لە ماڵپەڕی ئەلکترۆنی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هارڤاردی ئەمەریکیدا هاتووە، لێدانەکانی دڵ لەکاتی پشوودان و ئەنجامدانی جوڵەی وەرزشیدا دەریدەخەن کە دڵ تەندروستە و بەدوورە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی دڵ لەوانەش جەڵتەی دڵ.

پزیشکان ڕایدەگەیەنن دڵی تەندروست لێدانی خێرا و خاو دەبێتەوە لەکاتی گۆڕانی ئۆکسجین لە لەشدا.

ئەگەر زیادبوونی لێدانەکانی دڵ لە باری ئاسایی خۆی دەربچێت لەکاتی پشووداندا و دابەزانی لێدانەکانی دڵ لەکاتی وەرزشکردن و ئەنجامدانی کاری جەستەیی، ئەوە ئاماژەیە بۆ مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ کە هۆکاری سەرەکیی مردنە.

پۆڵا جۆنسۆن پزیشکی دڵ لە زانکۆی هارڤارد ئاماژەی بەوە کردووە، باشترە تێکڕای لێدانەکانی دڵ لەکاتی پشوودا وەربگیرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زانینی باری تەندروستی دڵ، تا لەکاتی هەستکردن بە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ چارەسەری پێشوەختەی بۆ بکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، زانینی پێوانەی لێدانی دڵ لە کاتە جیاوازەکاندا کارێکی ئاساییە تا بزانرێت گۆڕانکاری لە لێدانەکانی دڵدا ڕوویداوە و لە باری ئاسایی دەرچووە.

لێدانی دڵی ئاسایی بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان ٤٠ ساڵە پێویستە تێکڕای لێدانی دڵیان لە خولەکێکدا ١٨٠ جار لێبدات، بۆ ئەو کەسانەشی کە تەمەنیان لە سەروو ٧٠ ساڵییەوەیە تێکڕای لێدانی دڵیان ١٥٠ جار بێت.





ئەم هەواڵە 8845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad