English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ
2018-11-19 [07:03 AM]

ZNA- ھەولێر


 سەركردەیەكی عێراقی نزیك لە ئیدارەی واشنتن لە سەرچاوەی ئاگەدارەوە بڵاوی كردەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە هەفتەی داهاتوو چەند بڕیارێكی تر لە دژی ئێران رابگەیەنێت.


ئینتیفاز قەنبەر سەرۆكی پارتی "مستەقبەل ئەلدەستووری" عێراقی لە واشنتۆن زانیارییەكی لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"ەوە بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە چەند سەرچاوەیەك لە واشنتنەوە ئاشكرایان كردووە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ كۆمەڵێك ڕێوشوێنی نوێ لە دژی دەوڵەتی ئێران رادەگەیەنێ.


قەنبەر نووسیویەتی "ئەم ڕێوشوێنە نوێیانەی ئیدارەی ئەمریكا بەهۆی ئەوەیە كە تاران چەكی كیمیایی لە سووریا بەكارهێناوە".


دەشڵێ سەرچاوەكەكانی پێیانراگەیاندووە ئەمە پێشڤەچوونێكی نوێیە لە هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بەتایبەتیش كە باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەهەموو شێوەیەك هەوڵی خۆدوورخستنەوەی دەدا لە هەر بڕیارێك لەبارەی چەكی كیمیایی ئێرانەوە، هەرچەند واشنتن لەو كاتیشدا بەڵگەی تەواوی لەبەردەستدا بووە، بەڵام ورووژاندنی ئەم بابەتە لە قۆناخی ئێستەدا لەلایەن واشنتنەوە، ئێران دەخاتە دۆخێكی ئاڵۆزترەوە و گوشارەكان بۆ سەر تاران زیاتر دەكات.





ئەم هەواڵە 5824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad