English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی چا دوای نانخواردن چی لەجەستە دەکات
2018-11-19 [12:28 PM]

هەولێر _ ZNA



 

خەڵکی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا، لە کۆنەوە لەگەڵ خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نانخواردن راهاتوون و تا ئێستاش زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچانە پاش نانخواردن چا دەخۆن.

تا ئێستا چەندین توێژینەوەی تایبەت لەسەر خواردنەوەی چا و کاریگەریی لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجامداوە و زۆرینەیان ئەوەیان ئاشكراکردووە، سەرەڕای سوودە گرنگەکانی چا، ئەگەر لەکاتی گونجاودا نەخورێتەوە زیانی تەندروستیی لێدەکەویتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی healthinnovationexchange ئەو ماددە تفتەی لەچای سروشتیدا هەیە، کاریگەریی خراپ لەسەر کرداری هەرس لە جەستەی مرۆڤدا دادەنێت ئەگەر راستەوخۆ پاش نانخواردن بخورێتەوە.

لە حاڵەتێکی تردا ئەگەر ژەمی خواردنەکە لە پڕۆتین پێکهاتبێت، ئەوا ئەو ماددە تفتەی لە چادا هەیە کار لە پڕۆتینەکە دەکات و کرداری هەرس ئاڵۆزدەکات و دوایدەخات. جگە لەوەش کاریگەریی لەسەر ماددەی ئاسن دادەنێت و ناهێڵێت بڕی پێویست بگات بەجەستە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئاسن رەگەزێکی گرنگە لەجەستەدا بۆ رێکخستن و گەیاندنی ئۆکسجین بە بەشەکانی جەستە و کەمی ئاسن لەخوێندا گرفتێکی تەندروستییەوە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردن.

ئەو ماڵپەڕە لە هەواڵەکەدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی پزیشکییدا کردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو راستەوخۆ خواردنەوەی چا دوای نانخواردن دەبێتە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ.

لەلایەکی ترەوە توێژینەوەیەکی پزیشکیی چینی ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنەوەی چای سروشتیی راستەوخۆ پاش نانخواردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات، بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە جگەرەی لەگەڵ دەکێشن.
 

هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە کە چەندین توێژینەوەش لەسەر سوودەکانی چا ئەنجامدراوە و سوودەکانی خواردنەوەی چایان ئاشکراکردووە، بەڵام بە ئاماژەدان بە خواردنەوەی چا لەکاتی گونجاودا، ئاماژە بەوەدەدەن پێویستە دوو بۆ سێ کاتژمێر پاش یان پێش نان بخورێتەوە و بەوشێوەیە سوودی بۆ جەستە دەبێت.

چەندین لێکۆڵینەوە لە وڵاتانی‌ ئەمەریکا و چین، ئەوەیان ئاشکراکردووە کە بە ھۆی‌ بوونی‌ (epigallocatechin-٣-gallate (EGCG))، لە چا دا رێگرییدەکات لە گەشەکردنی‌ خانە شێرپەنجەییەکان. بەھۆی‌ بوونی‌ رێژەیەکی‌ بەرزی‌ دژە ئۆکسێنەرەکان لە چادا رێ لەگەشەی بەکتریا دەگرێت. یارمەتی‌ پتەوکردنی‌ ئێسکەکان دەدات و ڕێ لەھەوکردنی‌ کڕکڕاگەکان دەگرێت. بەسوودە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی‌ دڵ. دەبێتە ھۆی‌ دابەزاندنی‌ کێش و کەمکردنەوەی‌ کۆلیسترۆل لە خوێندا. ھاوسەنگی‌ ئاو لە لەشدا رادەگرێت.





ئەم هەواڵە 9169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad