ZNA-هەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و رۆشنبیر حەکیم کاکە وەیس، پەیامێكی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد. دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی حەکیم کاکە وەیس بەناوی خوای گەورە و میھرەبان بۆ بەڕێز خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و رۆشنبیری کۆچکردوو حەکیم کاکە وەیس، بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و رۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، کاک (حەکیم کاکە وەیس)ـم پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و رۆشنبیرانی كوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووك دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک حەکیم کاکە وەیس بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات. انا للە وانا الیە راجعون مەسعود بارزانی 19ـی11ـی2018
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad