English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی بەرشەلۆنە یانەکەی جێدەھێلێت 
2018-11-19 [01:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە ریزی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت و رووبکاتە خولی ئینگلیزی. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی ھەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ دینیس سوارێز یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، دینیس سوارێز گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ئەرسنال ھەڵکردوە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانی یانەی لەندەنی. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، جگە لە یانەی ئەرسنال، راھێنەری یانەی چێلسیش ماوریسیۆ ساری دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سوارێز مۆربکات. 

دینیس سوارێز بەھۆی ئەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی سەرەکی یاری پێناکرێت، چەند جارێک بێزارێ خۆی لەم بارودۆخە دەربڕیووە و دەیەوێت لە نزیکترین دەرفەت یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad