English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا: دوای كوژرانی سعودیه‌ ھەناردەی چەک بۆ سعوودیە وه‌ستێنرا
2018-11-19 [02:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد، دوای كوژرانی خاشقچی، وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی هه‌نارده‌ی چه‌كی بۆ سعودیه‌ راگرت، وتیشی، ئەو بەشەش دەگرێتەوە کە پێشتر رەزامەندنی لەسەر دەربڕیوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا گوتەبێژی وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا، فلیپ جۆرنیتز رایگەیاند, لە دوای کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، ئەڵمانیا بڕیاری راگرتنی ھەناردەی چەکی نوێی بۆ سعوودیە دەرکردووە.

جۆرنێتز گوتیشی: "ئەڵمانیا بە تەواوی ھەناردەی چەکی بۆ سعوودیە راگرتووە، ئەمە ئەو بەشەش دەگرێتەوە کە پێشتر رەزامەندنی لەسەر دەربڕیوە".

راشیگەیاند کە حکوومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو لایەنە باوەڕپێکراوانە کۆبووەتەوە کە ھەناردەی چەک بۆ سعوودیە ئەنجام دەدەن و لەبارەی پرسی یاسایی بابەتەکەش ھیچ روونکردنەوەیەکی نەدا.

 

aa





ئەم هەواڵە 5866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad