English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: ئێران لە هەناردەکردنی نەوت بەردەوام دەبێت
2018-11-19 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی رایگه‌یاند، سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەشێکە لە جەنگێکی دەروونی کە واشنتن دژی تاران بەرپای کردووە و چارەنووسەکەی شکستهێنانە و کۆماری ئیسلامی لە هەناردەکردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

حەسەن روحانی وتیشی، ئەمەریکا لە شکستهێنانیدا لە ناوچەکەدا لە یەمەنەوە بۆ عێراق، سه‌رزه‌نشتی ئێمە دەکات، ئێمە هەرگیز چۆک بۆ ئەم فشارانە دانادەین کە بە بەشێک لە جەنگی دەروونی دژی ئێران دادەنرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە وەستاندنی هەناردەی نەوتەکەماندا شکستیان هێناوە، لە هەناردەکردن بەردەوام دەبین.

روحاني ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكادا بۆیه‌كه‌مجاره‌ شتێكی له‌و جۆره‌ رووده‌دات, ته‌واوی جیهان دژی بڕیارێكی ئه‌مریكا وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ دژی گه‌لێك ده‌ریكردووه‌. ئه‌مریكا له‌م بڕیاره‌یدا به‌ته‌نها مایه‌وه‌. ئه‌م دۆخه‌ جێی شانازییه‌ بۆ گه‌لی ئێران، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان و حكوومه‌ته‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه‌ و ملكه‌چی ئه‌مریكا نابین.

 

ئاژانسه‌كان

 





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad