English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆشاو پاشای حیزبەکانی سلیمانی لەبەشداری کابینەی نۆێدا
2018-11-19 [02:43 AM]

نوسینی : كارزان شاكری


شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی سەره‌دانی سلیمانی کرد بۆ قسەکردن لەسەر بەشداری کردنی  یەکیتی و گۆڕان لەکابینەی تازەی حکومەت، لێدوانی ووتەبێژی پارتی روون باسی لەرۆئیای پارتی کرد بۆ چۆنیەتی بەشداری پێکردنی لایەنەکان یەکیتی زوو بەشداری خۆی ڕاگەیاندووە و پارتی ویستی خۆی بەرامبەر گۆڕان دەربڕیوە بۆ بەشداری کردنیان لەحکومەتی تازە، ئەوەی پرسیارە لێرەدا ئەوەیە زانیمان پارتی بەھێزی زۆرینە بەپی ئیستحقاقی زۆرینەی کورسی پەرلەمان دەبێت ئەم موبادەرەیە بکات بۆ پێكهێنانی حکومەت چۆنکە حیزبی براوەیە لەرووی یاساییەوەش ھەر حیزبی براوە لەپەرلەمان پێكهێنانی کابینەی تازەی پی دەسپێردرێت، بەڵام لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دەنگدەرانی یەکیتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئەم لایانەی دوێنی ھەراجی دۆشاو پاشایان دەکرد لەبەردەم سەرای ئازادی دژی حکومەت، پارتی ئەمڕۆ دەستیکان لەپاشە بەرامبەر دەنگدەرانتان دەستێکیشیان لەپێشە بۆ بەشداریکردنیان بەم قه‌باره‌ی و رێژەیە نزمەی بەرامبەر پارتی ھەیانە، پارتی بەو تیرەی ھەلی دا لەھەلبژاردن ئامانجی خۆی پێکا بەڵام لایەنەکانی تر باش لەوە تێگەیشتوون بەرامبەر ئەم تیرەی پارتی زۆر شپرزە دیارکەوتوون ترسیان لەبەشداری کابینەی تازەی نێچیرڤان بارزانی تووشی ئەم واقیعە دەبنەوە ئەمجارە دەرفەتی ھەلپەرینیان نامێنێت بەناوی ئۆپۆسیزیۆن یان لەکابینەی نێچیرڤان بارزانی دەبن یا لەدەرەوەی کابینەی نۆ دەبن لەم حالەتەش دا گەر بەشداری بکەن لەحکومەت ئەم گەوجا بده‌ن و درۆبکە درۆبکە تا بروا بەخۆت دەکەی دەستی نیفاقی سیاسیان کەشف دەبێت، گەر بەشداریش نەکەن لەکابینەی تازە ئەم جارە دەبێت شەرعی خۆیان لەگەڵ یەکیتی بکەن لە سلیمانی چۆنکە چوار ساڵی داھاتووی کابینەی تازە کە نێچیرڤان بارزانی سەرکردایەتی دەکات وەک لەڕابردوو نێچیرڤانمان بینیووە وەستانی نیە لەکارکردن و خزمەت کردن و پازدان بەسەر قۆناغە سەختەکانی روو بەرووی حکومەت دێت، بۆیە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو گوێبیست و بینەری ئەو لێدوانە جوراو جۆرانە بووین لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٨ لێدوانی مەکتەبی سیاسی و کەسانی تری سەرکردایەتی و مەکتەبەکانی تری یەکیتی بووین سەبارەت بەچۆنیەتی بەشداریکردنی لەحکومەت، گۆڕانیش حەزی ڕاستەقینەی ھەیە بۆ بەشداریکردن لەحکومەت بەڵام لەترسی دەنگدەرانی و ئەو شکستەی ڕووبەڕووی ھاتووە لەناوخۆیدا ناویرێت بویرانە بڵێت بەشداری دەکەم دەڵێت کە بەشداربم کاندیدم ھەیە بۆ جێگری سەرۆک وەزیران، لەم ئاڵەتەشدا پارتی دەیەوێت ئەمجارە دوو جێگری سەرۆک وەزیران ھەبێت بەڵام گەر لەنێوان گۆڕان و یەکیتی یەکیان دەبێت ببەن بەجێگری نێچیرڤان بارزانی چۆنکە بەپێ ئەو دەنگۆیەی ھەیە ئەمجارە جێگرێکی سەرۆک وەزیرانی حکومەت دەدرێت بە تورکمان، لەم حاڵەتەش دا حساباتی ئەمجارەی حکومەتی تازە وەک چۆن پارتی لە ھەلبژاردن ئاماژەی بۆ دەکرد نەخشەیەکی تازەی سیاسی دینیە ئاراوە نەخشەی ڕابردووی سیاسی ھەرێم دەگۆڕێن لەھاوکێشەکاندا ئەم گۆڕانکاریەی پارتی ڕوونە چۆن وەعدی بەدەنگدەرانی داوە بەم شێوەیە ھەنگاوی بۆ ھەلدەگرێت، بۆیە لەگەڵ ڕاگەیاندنی تازەی کابینەی نۆێ نێچیرڤان بارزانی، ئەوە دەبینین لەسلیمانی قەیرانی ناوخۆی یەکیتی قوولتر دەبێتەوە گۆڕانیش رووبەرووی قەیرانی زیاتری سیاسی دەبێتەوە فشاری یەکیتی لەسەر زیاتر دەبێت دۆشاو پاشای ئەم لایەنانە بازاریان رووبەیەکتر گەرمتر دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 6127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad