English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر : ٢١٤ ھاوڵاتی بەرووداوەکانی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە 
2018-11-19 [02:58 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەراگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوووچۆی  ڕایدەگەێنێت ، لەماوەی ١٠مانگی یەکەمی ئەمساڵ لەشاری ھەولێر ودەوروبەری بەقەزای کۆیەشەوە کۆمەلێک روداوی ھاتووچۆ کەوتنەوە کەژمارەیان (١١١٩)روداووبوون . 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە،  بەداخەوە لەئەنجامی ئەم رووداوانە ٢١٤ھاولاتی گیانیان لەدەستداوە ، (١٢١٢)ھاولاتیش زامداربووینە بەزامی ھەمە جۆر جگە لەزیانی ماددی زۆر کەبەدەیان ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت بەر مولک وماڵی ھاولاتیان ومولکی گشتی کەوتووە
ھاتووچۆی ھەولێر ڕاشیدەگەێنێت ئێمە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەل ژمارەی رووداوەکانی پارساڵ بۆدەمانگی ساڵ دەبینین ، کەوا وەکو ڕێژەو ژمارەش زیادی نەکردوە بەڵکو لەوانەیە کەمیشی کردبێت بەلام ئێمە ھەر پێمان زۆرە  ، کاتێک پەنجەی ھاوڵاتیەک بەھۆی روداوێکی ھاتووچۆوە خوێنی لێ دێت ئێمە پێ ی خەمبار دەبین لەھۆکاری رووداوەکە دەگەرێین بۆ ئەوەی ئەگەر کەم وکوریەک لەرێگاوبانەکان ھەبێت و ھۆکاربووبێت بۆکەوتنەوەی رووداوەکە بەزووی چارەسەری بکەین 

 ڕاشیدەگەیەنن بەداخەوە نزیک لە٩٠% رووداوەکان کەکەوتونەتەوە بەھۆی تیژڕۆییەوە بوە کەئەمەیان بۆتە بەلایەک بۆسیستەمی ھاتووچۆ  و بۆتە مۆتەکەی مەرگ کەرۆژانە خوێنی گەنج ولاوەکانمان دەرێژیت

 لەکۆتادا ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت  لێرەوە وەبەبۆنەی ساڵیادی قوربانیانی رووداوەکانی ھاتووچۆ داوایەک لەھەموو لایەک دەکەین بەتایبەتی لەبراو خوشکە شۆفێرەکانمان کەتکایە پابەندی ڕۆیشتن بن بەو خێراییەی کەئێمەی ھاتووچۆ بۆمان دیاری کردون بەھێماکانی ھاتووچۆ ،  بزانن ئەوە خێراییە سەلامەتەکەیە کەزووتر دەتانگەیەنێتە ئەو شوێنەی مەبەستتانە بەھیچ شێوەیەک زێدەڕۆیی مەکەن ھیچ بەھانەیەک بۆتیژڕۆیی مەدۆزنەوە چونکە زەرەرمەندی یەکەم کۆتایی ھەر خۆتان دەبن


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad